هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی رێگری لە گردبوونەوە دەكەن


هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی رێگرییان لە ژمارەیەك كەسوكاری ئەنفالكراو كرد بەمەبەستی ئەنجامدانی گردبوونەوە.

ئەمڕۆ ژمارەیەك كەسوكاری ئەنفال ویستیان لە پاركی ئازادی شاری سلێمانی گردبوونەوەیەكی ناڕەزایی ئەنجامدانی بۆ ساڵیادی ئەنفال، بەڵام بەپێی زانیارییەكانی (سپی) لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە رێگریان لێكرا. 

ماوەیەكە هێزە ئەمنییەكان لە شاری سلێمانی رێگری لە ئەنجامدانی گردبونەوە دەكەن و پێشتریش رێگرییان لە ئەنجامدانی گردبونەوەیەكی چالاكوانانی ژنان كرد لە شاری سلێمانی.



PM:09:52:13/04/2022