کەسوکاری ئەنفال کراوان ڕێگەیان بە وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفال کراوان نەدا وتارەکەی پێشکەشبکات

ئەمرۆ ١٤ی نیسان پێنج شەممە لەکاتی یادکردنەوەی کارەساتی ئەنفال لە چەمچەماڵ کەسوکاری شەهیدان ڕێگەیان بە وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفال کراوان نەدا وتارەکەی پێشکەش بکات هەر بەو هۆیەوە ئاڵۆزی لێکەوتەو.

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە  بۆ تێپەڕبونی ٣٤ساڵ بەسەر شاڵاوەکانی جینۆسایدی ئەنفال لە چەمچەماڵ بەئامادەبونی بەشێک لە بەرپرسانی حکومەت و لایەنە سیاسییەکان یادەکە کرایەوە، بەڵام  کەسوکاری شەهیدان  رێگە یان نەدا عەبدوڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێم وتار پێشکەش بکات هەر بەو هۆیەشەوە ئاڵۆزی و پشێوی دروست بوو.



AM:10:40:14/04/2022