برادۆست.. تورکیا ١٢ هاوڵاتی هەرێمی کوردستانی دەستگیر کرد

تورکیا لە ناوچەی برادۆست ١٢ هاوڵاتی هەرێمی کوردستانیان دەستگیرکرد و ژمارەیەک ئەسپی هاوڵاتیانیشیان کوشتووە.

ئێوارەی ئەمرۆ ١٥ی نیسان رۆژی هەینی لە ناوچەی برادۆست تورکیا ١٢ هاوڵاتی ناوچەکەیان دەستگیرکرد، بە گوێرەی زانیاریەکان ئەو هاوڵاتیانە لە کاتی دەستگیرکردنیان ئەشکەنجە دراون، هەروەها سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان دەڵێن ئەو کەسانەی دەستگیرکراون خەڵکی گوندەکانی (دیلا ـ مالماڵۆک ـ میدان)ی سەر بە شارەدێی سیدەکانی سەر بە شارۆچکەی سۆرانی پارێزگای هەولێرن.

بەوتەی شایەت حاڵەکان کاتێک چوونەتە ئەوناو چەیە بۆ کۆکردنەوەی گیا بەهارییەکان، لەوکاتەدا سوپای تورکیا ڕێیان پێگرتوون و ژمارەیەک لەو گوندنشینانە هەڵهاتوون، هەر لەو کاتەدا تورکیا  تەقەیان کردووە و ژمارەیەک ئەسپی ئەو گوندنشینەکانیان کوشتووە کە هەڵهاتوون.

 

 



AM:12:29:16/04/2022