بەهۆی ریفراندۆمەوە؛ لێپرسینەوە لە چەند ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەكرێت


دادگالی فیدراڵی عێراق بەهۆی بەشداریكردنیان لە ریفراندۆم، بانگهێشتی چەند ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكی كردووە.

كامەران كەركوكی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەدەنگی ئەمریكای راگەیاندووە "لەم كاتەدا زیندووكردنەوەی دۆسیەی ریفراندۆم و بانكگردنی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاكە بێ هۆ نییە، جۆرێكە لە فشار و رەنگە ناوەكانیان بۆ دەزگا ئەمنیی و دبلۆماسییەكانی دەرەوە بووبێت."
 
ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد "دادگا تەنها داوای ناوی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەكات، ئەمە بەبێ هۆكار نییە".

ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە ٤١ ئەندام پێكهاتووە كە لە ئێستادا سڕكراوە و ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كە بانگێشتكراون ژمارەیان نزیكەی ٢٣ ئەندامە.

لە ١٥ی ئەیلولی ٢٠١٧ پەرلەمانی كوردستان، بە بەشداری هەریەكە لە فراكسیۆنەكانی پارتی، یەكێتی و یەكگرتوو و شیوعی و سۆشیالیست كۆبووەوە و بە دەنگی ٦٥ پەرلەمانتار كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم راسپارد، كە لەهەرێمی كوردستان و سەرجەم ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم راپرسی بۆ پرسی سەربەخۆیی ئەنجام بدات.




PM:03:35:16/04/2022