بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چەمچەماڵ ئاگادارییەکی
بڵاوکردەوە، سەرجەم بەڕێوەبەرانی باخچەی منداڵان و قوتابخانەکانی سنورەکە سبەینێ لە
دیوانی پەروەردە ئامادەبن بۆ وەرگرتنی چەکی مووچەی مانگی سێ.
دەقی ئاگادارییەکەی پەروەردە بەمشێوەیە هاتووە:
ئاگاداریەک لە بەرێوبەرێتی پەروەردەی چەمچەماڵەوە
داوا لەسەرجەم بەڕێوەبەری باخچەی مناڵان و
قوتابخانە و خوێندنگەکانی سنوری پەروەردەکەمان دەکەین سبەی رۆژی یەکشەممە بەرواری
٤/۱۷لەدیوانی پەروەردە ئامادەبن بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی
مووچەی مانگی (۳)ی ٢٠٢٢ کاتژمێر(١٠)ی سەر لەبەیانی.