سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی ئه‌وه‌ی نییه كه ببێته جێگره‌وه بۆ وڵاتانی تر، ئه‌و به‌شه گازه سروشتیه‌ی ته‌خمین ده‌كرێت به‌شێكی كه‌م نییه و زۆره، له‌م قۆناغه‌دا هه‌وڵ ده‌درێت زیاتر په‌ره به گازی سروشتی بدرێت، ئه‌و سه‌رمایه‌گوزار و ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له هه‌رێمە به‌رهه‌میان زیاتر بێت".
سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی ئه‌وه‌ی نییه كه ببێته جێگره‌وه بۆ وڵاتانی تر، ئه‌وبه‌شه گازه سروشتیه‌ی ته‌خمین ده‌كرێت له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه به‌شێكی كه‌م نییه و زۆره، له‌م قۆناغه‌دا هه‌وڵ ده‌درێت زیاتر په‌ره به گازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان بدرێت، ئه‌و سه‌رمایه‌گوزار و ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندایه به‌رهه‌میان زیاتر بێت و زیاتر بۆناوخۆی هه‌رێمی كوردستان به‌كاربێت".
ئەوەشی خستەڕوو، لە (٥٠%)ی وێستگه‌كانی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان به‌گازی سروشتی ئیش ده‌كه‌ن، هه‌وڵ و ته‌قه‌لا بۆئه‌وه‌یه پاش ساڵ و نیوێكی تر هه‌موو وێستگه‌كان بتوانن به‌گازی سروشتی ئیش بكه‌ن و هه‌وڵه‌كانیشیان به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه چتر سوته‌مه‌نی وه‌كو گازوایل به‌كارنه‌یه‌ت كه تێچوونی یه‌كجار زۆره، لەگەڵ ئەوەشدا گازی سروشتی بۆ ژینگه ڕێكوپێكتره‌وه و باشتره و هه‌م تێچوونیشی كه‌متره، بۆیه هه‌وڵده‌درێت كه له‌قۆناغی یه‌كه‌م بەشی ته‌واوی غازەکە زیاتری بۆ هه‌رێمی كوردستان بێت، دوای ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر به‌شه‌كانی تری عێراق پێویستیان هه‌بێت و داواكار بن ده‌كرێت به‌شێك له‌وه‌ش بۆ عێراق بێت، دواتر له‌ساڵانی داهاتوودا هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و دونیای ده‌ره‌وه بچێت بێگومان له‌وانه‌یه، به‌ڵام ڕەنگە قۆناغی باسكردنی جێگره‌وه زوو بێت.
وتیشی" ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه سه‌باره‌ت به‌هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌تائێستا هیچ گرفتێكی نه‌بووه له‌ساڵانی ڕابردوو هه‌تا ئه‌مڕۆش به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ده‌ڕوات بەڕێوە، لە داهاتووشدا ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره هه‌بێت به هه‌نارده‌كردنی گازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان دیسان به‌ڕێگه‌ی توركیا ده‌بێت".
سەبارەت بە بۆچونی تورکیا لەبارەی دۆخی ئێستای سیاسی عێراق کە لەسەردانەکەی ئەم دواییەی شاندی هەرێم بۆ ئەو وڵاتە باسکرابوو سەفین دزەیی ئاماژەی بەوەکرد، ئه‌وه‌ی له توركیا بیستمان و له وڵاتانی تریش هه‌میشه پاڵپشتی ئه‌وه‌ن كه سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی له عێراق هه‌بێت و حكومه‌تێك بێت كه بتوانێت یه‌كسانی له نێوان هاوڵاتیان بپارێزێت و دوور بێت له تایفه‌گه‌ری یاخود ده‌مارگیری به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌موو عێراقیه‌كان بێت و خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به هه‌موو پارچه‌كان و ده‌ڤه‌ره جیاجیاكانی عێراق بكات.