وەزارەتى بەرگرى تورکیا کوژرانى یەکێک لە سەربازەکانی لە شیلادزێی باشووری هەرێمی کوردستان راگەیاند.
وەزارەتى بەرگرى تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی (کلیل- چنگ) لە شیلادزێ، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو لە کاتی دابەزینیدا، ئه‌فسه‌رێكى سوپاكه‌مان به پله‌ى ملازم گیانی لەدەستدا.
ئەوەشی خستەڕوو، ئه‌فسه‌ره‌كه ناوى (عومه‌ر ده‌لیباش) بووه و دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو گیانى له‌ده‌ستداوە.
ماوەی چەند ڕۆژێکە دەوڵەتی تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی و ئاسمانی لە ناوچە سنورییەکانی نێوان باکور و هەرێمی کوردستان دەستپێکردوە.