ژمارەیەك كەسایەتی و رۆژنامەنوس و ئەكادیمی كوردستان داوای روونكردنەوە لە حكومەت دەکەن

ژمارەیەك كەسایەتی و نوسەر و رۆژنامەنوس و ئەكادیمی كوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا سەركۆنەی ئۆپراسیۆنی سوپای توركیا بۆ سەر خاکی هەرێم دەكەن و داوای روونكردنەوەش لە حكومەت دەكەن. 

(٣٢) كەسایەتی و نوسەر و رۆژنامەنوس و ئەكادیمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەیان بەوەکردووە" چەند رۆژێكە سوپای توركیا لە چەند ناوچەیەكی بادینان جارێكی دیكە دەستیان بە ئۆپراسیۆنی سەربازیی لە دژی هێزەكانی پەكەكە كردووە و دەستدرێژیان كردۆتە سەر چەند ناوچەیەك و پێدەچێت پیلانێكی گەورە و مەترسیدار لە پشتی ئەو سنوربەزاندن و پەلاماردانانەوە هەبێت". 

دەشڵێن" ئەم ئۆپراسیۆنەی توركیا جگە لەوەی پێشێلكردنێكی روونی سەروەری خاكی كوردستان و عیراق و بێبەهاكردنی یاسای نێودەوڵەتییە، هاوكات گومان دەكرێت لە ئۆپراسیۆن واوەتر بێت و لێكەوتە و ئەجێندای پشت ئەو هێرشە درێژتر ببێتەوە". 

ئەوەشیان خستەڕوو، ئێمە وەك ژمارەیەك لە كەسایەتی و نوسەرو رۆژنامەنوس و ئەكادیمیی كوردستان، جگە لەوەی سەركۆنەو ناڕەزایەتی خۆمان بەرامبەر ئەو پەلامارەو دەستوەردانی داگیركاریی توركیا دەردەبڕین، هاوكات هیوادارین خەڵكی كوردستان بەگشتیی و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان هەست بە مەترسیەكانی پشتی هەنگاوەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بکەن و هاوهەڵوێست و هاوگوتاری نیشتمانی و نەتەوەیی بن.

ئەوەش هاتووە" هەروەك مافی خۆمانە پرسیار لە سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێم و لایەنی پەیوەندیدار لە وەزارەتی پێشمەرگە و بڕیاربەدەستانی بكەین و بزانین چ پاساوێك بۆ ئەو دەستوەردانە هەیە و بۆچی حكومەتی هەرێم لە ئاست ئەو دەستوەردانانە بێدەنگە؟، ئێمە پێمانوایە پەلاماری سەربازیی و بەكارهێنانی چەك بۆ دامركاندنەوەی بزوتنەوەی نەتەوەیی هیچ لە راستیی ستەم و مافخوراویی گەلی كورد لەباكور ناگۆڕێت كە ئێستا لەبارودۆخێكی سەختی چەوساندنەوەی نەتەوەییدان، وەك دەگوترێت، ئینكاریكردنی حەقیقەت، هیچ لەحەقیقەت ناگۆڕێت، هەروەك پێمانوایە جگە لەرێگاچارەی دیموكراسی و دانوستان و گفتوگۆ، تاگەیشتن بە چارەسەرێکی ریشەیی بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی لە ناوچەكە بەگشتی". 

ناوەكان:

1. ئاڵا تاڵەبانیی- ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عیراق
2. خالد دوسكی- وەزیری پێشووی حكومەتی هەرێم
3. مامۆستا چەتۆ حەوێزیی- ئەندامی پێشووی پەرلەمان
4. كەریم بەحری برادۆستی- ئەندامی پێشووی پەرلەمان و جێگری سەرۆكی یەكێتیی پەرلەمانتاران
5. قادر جاف- ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان
6. سەرتیپ جەوهەر – نوسەرو رۆژنامەنوس
7. شێخ فەزڵ هیرانی- ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان
8. ئاوێزان نادر
9. شوان داودی- نوسەرو رۆژنامەنوس- ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عیراق
10. شادمان مەلا حەسەن- نوسەر
11. سەردار محەمەد- سەرنوسەری ئاوێنە
12. كەمال رەوف- سەرنوسەری شارپرێس
13. د. مەغدید سەپان – مامۆستای زانكۆ
14. د. سەربەست نەبی- مامۆستای زانكۆ
15. مەسعود عەبدولخالق- نوسەر و سیاسی
16. ئازاد وەرتی
17. شیلان جەلال بەگ دەرگەڵەیی- نوسەر
18. صدیق حەسەن- نوسەرو رۆژنامەنوس
19. مەكی ئامێدی
20. لادێ حەسەن
21. عەبدورەزاق شەریف – نوسەر
22. برزۆ ئیسماعیل مەنسور - نوسەر
23. سیروان حەبیب
24. د. عەباس مستەفا- مامۆستای زانكۆ
25. سالار بازیانیی- نوسەر
26. د. هاشم زێباریی – مامۆستای زانكۆ
27. بەرزان هەورامی
28. بەختیار مەحمود
29. عەلی ئۆرەماریی
30. هاوڕێ شاكار
31. ئەلوەند بەکر حەوێزیی سوید
32. قادر ئەحمەد ئیسماعیل جاف


PM:04:53:19/04/2022