ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" ئه‌گه‌ر هاوكاری ئێمه بكه‌ن هه‌م به‌غداد و هه‌م كۆمپانیای بیانی له دۆخێكی هێمن سه‌قامگیر بێت ده‌توانین پێكه‌وه به‌رهه‌می گاز زیاد بكه‌ین ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت بۆ ناوخۆ بەکاری بهێنین، به‌هاوكاری عێراقیش ئه‌وه‌ی زیاد بێت ده‌توانیین بینێرینه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وروپا له‌ڕێگه‌ی توركیا".
سەبارەت بە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر نەوت بێوار خنسی ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" دوای ئەوەی دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیارێكی کت‌وپڕ و لە ناکاوی دا له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان، لە کاتێکدا ئه‌و كێشه‌یه پێش (١٢) ساڵ هه‌بووه، كتوپڕ هاتووه له بارودۆخێكی ناسه‌قامگیری عێراق ململانێكی سیاسی له‌ناو عێراق قۆناغی دانانی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق و دۆخێكی ناسه‌قامگیر له‌ناوچه‌كه و كێشه‌ی زۆر به‌ڕاستی ئه‌م بڕیاره زیاتر سیاسی بوو وەک له‌وه‌ی ده‌ستوری بێت، له‌به‌رئه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای له‌حكومه‌تی عێراق كرد كه ئێمه ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ داموده‌زگای به‌رپرسیار دابنیشین بۆئه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌یه به‌هێمنی و له‌سه‌ر بنه‌مای مادده‌ی ده‌ستوری عێراق چاره‌سه‌ر بكه‌ین له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بێت و ته‌شه‌نه نه‌كات".
سەبارەت بە دەستپێشخەرییەکەی هەرێمی کوردستان، ڕاوێژکارەکەی سەرۆکی حکومەت ڕونیکردەوە، ده‌ستپێشخه‌ری هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غداد ئه‌وه‌یه پێیان ده‌ڵێین، ئێمه ئاماده‌ین ئه‌م كێشه‌یه (کێشەی هەرێم و بەغداد لەسەر نەوت) چاره‌سه‌ر بكه‌ین له ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت بده‌ن یاسای نه‌وت و گاز له په‌رله‌مانی عێراق له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق ده‌ربچێت تا ببێته بنه‌مایه‌كی ده‌ستوری و كێشه‌كه له قوڵاییه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت و سیسته‌مێكی باش و ڕێكوپێكی بۆ ئیداره‌ی كه‌رتی نه‌وت بۆ هه‌موو عێراق دانرێت، ئێمه پێمانوایه ئه‌مه باشترین ڕێگه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌وت و گاز و ئیداره‌ی داهاتی نه‌وت و گاز دابه‌شكردنی داهاتی نه‌وت و گاز له‌سه‌ر هه‌موو هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكان.
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا ئه‌و به‌ڵێنه به‌شانده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دراوه کە یاسای نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق دەربچێت بە زوویی لە دوای پێکهێنانی حکومەتی عێراقی؟ بێوار خنسی وتی" ئه‌و به‌ڵێنه‌یان داوه ده‌ڵێن ئێمه ئاماده‌ین كار بكه‌ین و ئاسانكاری بكه‌ین و دوای چوونی شانده‌كه وه‌زیری نه‌وتی عێراق له ڕاگه‌یاندنێكی زۆرباشدا له هه‌ندێك ئاماژه‌ی زۆری ڕووندا وتی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردوویه‌تی (٨٠%) ته‌واون، وه (٢٠%) هه‌ندێك گومانی له‌سه‌ر هه‌یه ئێمه ده‌توانین پێكه‌وه دابنیشین و ئه‌و گومانه‌ی هه‌یه ڕوونی بكه‌ینه‌وه و چاره‌سه‌ری بۆ په‌یدابكه‌ین".
سه‌باره‌ت به‌فرۆشتنی گازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان ئایا له‌گه‌ڵ به‌غداد باسی ئه‌و بابه‌ته‌تان كردوه؟ خنسی رونیكرده‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت كه‌رتی پیشه‌سازی نه‌وت و گاز پێش بكه‌وێت، له‌ئێستادا داخوازی زۆر له‌جیهاندا له‌سه‌ر كه‌رتی گازی سروشتی په‌یدابوه، ئێستا نزیكه‌ی (١١) وڵات له‌و وڵاتانه‌ی گازی سروشتیان هه‌یه عێراقیش هەشت وڵاتی تریش چاودێرن له‌گه‌ڵ ئه‌و (١١) وڵاته هه‌وڵبده‌ن له‌وانه‌یه له داهاتوو ڕێكخراوی جیهانی په‌یدابكه‌ن بۆ ڕێكخستنی گازی سروشتی و په‌یداكردنی بازاڕی گازی سروشتی و هه‌روه‌كو ڕێكخراوی ئۆپیك و ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌ئكید ده‌كات و هه‌وڵده‌ین له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیاكانی نه‌وت و گاز بگه‌ڕێن بۆ گازی سروشتی و بتوانن یه‌ده‌گی بكه‌ین ئه‌گه‌ر هاوكاری ئێمه بكه‌ن هه‌م به‌غدا و هه‌م كۆمپانیای بیانی له‌دۆخێكی هێمن سه‌قامگیر بێت ده‌توانین پێكه‌وه به‌رهه‌می گاز زیاد بكه‌ین.