وێنە.. هونەرمەندێکی ناسراوی کورد بەهۆی روداوی هاتووچۆوە گیانی لەدەستدا

گۆرانیبێژی دیاری ڕۆژھەڵاتی کوردستان (کەیوان مورادی) دوێنێ سێشەممە لە ڕووداوێکدا کۆچی دواییکرد.

کەیوان مورادی گۆرانیبێژی میللی ناسراوی کورد ئێوارەی دوێنێ سێشەممە ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ بەھۆی ڕووداوی ھاتووچۆوە لە سنەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان گیانی لەدەستدا.

کەیوان مورادی لە دایکبووی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، ناوبراو ماوەی چەند ساڵێکە دەستی بە کاری ھونەری ھونەری کردوە، کە خاوەنی چەندین گۆرانی و بەرھەمی ھونەرییە.


PM:12:41:20/04/2022