ڕۆژی دادگایكردنی پێنج دەستگیرکراوی تری شیلادزێ دیاری کرا

بەیانی ئەمڕۆ ٢١ی نیسانی ٢٠٢٢ دادگای تاوانی دووی شاری هەولێر ڕۆژی دادگاییکردنی بۆ پێنج ڕاگیراوی دیکەى شیلادزێ لە سنوورى بادینان سەر بە پارێزگای دهۆک دیاری کرد. 

لەمبارەیەوە بەشدار حەسەن سەرۆكی تیمی پارێزەرانی گیراوانی ناوچەی بادینان لە بڵاوکراوەیەکدا لە هەژماری تایبەتى خۆى لە تۆڕى فەیسبووک ئاماژەی بەوەکردووە" دادگای تاوانی دووی هەولێر ڕۆژی ١٦ – ٥- ٢٠٢٢ى دیاریکرد بۆ دادگاییکردنی پێنج دەستگیرکراوى دیکەى شیلادزێ لە سنورى بادینان". 

دەستگیرکراوەکان بریتین لە:

یوسف شەریف ئیبراهیم – لە دایکبووی ساڵى (٢٠٠١) 

مەحمود ناجی سدیق – لە دایکبووی ساڵى (١٩٩٦)

کۆڤان تارق جبرائیل – لە دایکبووی ساڵى (١٩٩٦)

 ئەمجەد یوسف مستەفا – لە دایکبووی ساڵى (١٩٨٩)

 نێچیرڤان بەدیع حاجی – لە دایکبووی ساڵى (١٩٩٣)

مانگى ئابى ساڵى ٢٠٢٠ تا مانگى شوباتى ساڵى ٢٠٢١ ژمارەیەک ڕۆژنامەنوس و چالاکوانى سنوورى بادینان دەستگیرکراون، هاوکات لە ماوەی ڕابردووشدا بەشێک لەوانەش پاش تەواوکردنى ماوەى زیندانیکردنەکەیان ئازادکران. 


PM:02:01:21/04/2022