لە شیلادزێ هێرشکرایە سەر بارگایەکی سوپای تورکیا

نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە لایەن پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)هێرشکرایە سەر بارەگایەکی سوپای تورکیا لە شیلادزێ. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار به ماڵپەڕی (سپی) ڕاگەیاند" نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ڕێگەی چەند مووشەکێکەوە هێرشکرایە سەر بارەگایەکی سوپای دەوڵەتی تورکیا لە ناو ناحیەی شیلادزێ". 

بە وتەی ئەوسەرچاوە کە بە ماڵپەڕی (سپی) ڕاگەیاند" ئەو بارەگایە دوکەڵێکی زۆری لێ بەرزبۆتەوە، بەڵام تا ئێستا لەبارەی زیانەکان هیچ زانیارییەک بەردەست نییە". 

ئەم بارەگایەی تورکیا لە ساڵی (١٩٩٧)ەوە لە شیلادزێ هەیە و هێرشەکەی پەکەکەش بۆسەر بارەگای دەوڵەتی تورکیا لە چوارچێوەی ئەو هێرشەدایە، کە بەرەبەیانی ١٩ی نیسان سوپای تورکیا دەستی بە ئۆپراسیۆنیکی گەورە کرد لە ناوچەی (زاب و ئاڤاشین و چیای مەتین)، لەلایەن گەریلاکانی پەکەکەوە رووبەرری بەرگریەکی توند بۆتەوە. 

PM:02:24:22/04/2022