ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی خۆپیشاندانی كارمەندانی خۆبەخشی تەندروستی بۆ ناڕەزایەتی
دەربڕین بەرامبەر دامەزراندنی كەسانی دیكە بەشێوەی نایاسایی و ناشایستە بۆ ڕۆژی
دووەم بەڕێوەچوو.
نوێنەری كارمەندانی خۆبەخشی تەندروستی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنووسیدا
وتی "پارە بۆ چەندین كۆنفرانس و كاری بێ سوود خەرج دەكرێت، بەڵام بۆ كارمەندانی
تەندروستی خەرج ناكرێت، پێویستە كارمەندانی خۆبەخشی
تەندروستی دابمەزرێندرێن و ئەم ناڕەزایەتیەش گۆڕانكاری دروستكردووە لەنێو وەزارەتی
تەندروستی دەنگی ناڕەزایەتی بەرز بووەتەوە".
ناوبراو باسی ئەوەشیکرد، تەندروستی رەخنەی توندیشی لە ئەندامانی پەرلەمان
گرت كە ئامادەی ناڕەزایەتی دەربڕین نەبوون و بەرگری لە كەیسەكەیان ناكەن، وتیشی هەموو لایەك
پشتیوانیان بكەن ئەم شەڕەش تەنها بۆ سلێمانی نییە، بەڵكو بۆ هەموو ناوچەكانە.