لەبارەی پشووی ڕۆژانی جەژن و دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان ڕوونکردنەوە دەدرێت

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی پشووی رۆژانی جەژنی ڕەمەزان و دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان ڕوونکردنەوە دەدات.  

سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" تا کۆتایی ئەم هەفتەیە لە سەرجەم قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان دەوام ئاساییە، تەنها هەڵسەنگاندنی چوارەم بۆ پۆلەکانی (١، ٢، ٣)ی بنەڕەتی دەکرێت".

ڕوونیشیکردەوە، ڕۆژی (٢٨)ی مانگ کۆتا رۆژی هەڵسەنگاندنە، دواتر پشووی جەژنی رەمەزان دەستپێدەکات. 

ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی ئەو خشتەیەی رامانگەیاندووە، لە دوای پشوو پرۆسەی تاقیکردنەوەکان بۆ پۆلە ناکۆتاکان دەستپێدەکات، دواتریش بۆ پۆلە کۆتاکان. 


PM:01:31:25/04/2022