سەڵاحەدین بەهادین: دەستێوەردانە دەرەكیەكان ڕێگرە لەچارەسەربوونی كێشە ناوخۆییەكانی هەرێم


ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیەنێت، دەستێوەردانە دەرەكیەكان ڕێگرن لەچارەسەربوونی  كێشە ناوخۆییەكانی هەرێم و جیاوازییەكی زۆریش لەنێوان هاوڵاتیان و بەرپرسان دروستبووە.

سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە كۆبوونەوەیەكی حیزبیدا رایگەیاندووە "بەرپرسانی هەرێمی كوردستان دەستەوەستانن لە ئاست چارەسەری كێشە كەڵەكەبووەكان جا چ كێشەی سیاسی بێت یان ئابوری، دەستێوەردانە دەرەكیەكانیش ڕێگرە لەوەی كە كێشە ناوخۆیەكانی هەرێم چارەسەر بكرێت یان لەگەڵ بەغدا ڕێككەوتن بكرێت".

ناوبراو وتویەتی "جیاوازییەكی زۆریش لەنێوان دەسەڵات و هاوڵاتیاندا دروستبووە كە دەسەڵات بەرپرسە لێی و بێباكەو نایەوێت جیاوازییەكان كەم بكاتەوەو كێشەكان چارەسەر بكات".





PM:10:15:25/04/2022