خوێندنی باڵا بڕیارێكی بۆ خوێندكارانی ماستەر و دكتۆرا دەركرد


وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیارێك لە بەرژەوەندیی خوێندكاران و قوتابیانی ماستەر و دكتۆرا دەردەكات و كە لەمەودوا نابێت بۆ گفتوگۆی ماستەر و دكتۆرا نانخواردن قەدەغەكرا.

لە فەرمانێكی وەزاریدا كە ئیمزای د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەسەرەوەیە هاتووە رایگەیاندووە "پاڵپشت بە كۆنوسی كۆبوونەوەی ژمارە (2)ی ساڵی (2022)ی ئەنجومەنی وەزارەت، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی بڕیاردرا، ڕێگە بە هیچ قوتابی و خوێندكارێكی خوێندنی باڵا (ماستەر و دكتۆرا) لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان نەدرێت میوانداری سەرۆك و ئەندامانی لێژنەی تاوتوێكردنی ماستەرنامەو تێزی دكتۆرا بۆ نانخواردن بكەن و شوێنی مانەوەیان بۆ دابین بكەن".

هەروەها ئاماژە بەوەدراوە "بڕیارەكە لەپێناو كەمكردنەوەی بارگرانی دارایی سەرشانی قوتابیان و خوێندكارانە، هەروەها شەفافیەت و پرۆفیشناڵی لە ئەنجامدانی پرۆسەی تاوتوێكردن دەركراوە، ئەوەش هاتوە پێویستە سەرۆك و ئەندامانی لێژنەی تاوتوێكردن پابەند بن بە ناوەڕۆكی ئەم بڕیارە".




PM:11:03:25/04/2022