لەسەر دابەش نەکردنی مووچە ڕوونکردنەوە دەدرێت

جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد، وەزیری دارایی زیاتر لە دوو مانگە دەوام ناکات و حاڵی مووچەخۆرانی سلێمانیش لەوپەڕی خراپیدایە.

 ئەمڕۆ لە ڕاگەیاندراوێکدا ٢٦ی نیسان سێشەممە، هێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان وتی "لە ٨/٣/٢٠٢٢ لیژنەی دارایی و ئابووری پەرلەمانی کوردستان داوایکردووە کە بەڕێوەبەری گشتی گومرک و بەڕێوەبەری دەروازە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان و بانکی ئاشتی و بانکی منارە ئامادەی لیژنە بن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر داھاتی گومرک و کۆکردنەوەی داھاتی ناوخ، تاوەکو بو رای گشتی دەربکەوێت کە کێشەی داھاتی ناوخۆ و نەمانی پارە لە بانکەکانی سلێمانی چین؟ داھاتی دەروازەکان ئایا ھەمووی دێتە خەزینەی حکومەت؟". 

وتیشی "بەڵام ھێشتا وەڵامی ھاتنی بەڕێوەبەری بانکەکان بۆ لیژنەی دارایی نەھاتووە و بەڕێز وەزیری داراییش ئەوە زیاتر لە دوو مانگە ھەر دەوام ناکات، حالی مووچەخورانی سلێمانیش لەو پەڕی خراپیدا دەبینرێت."  



PM:04:01:26/04/2022