پەخشکردنی فیلمی بێنمایش دوادەخرێت

بەرهەمهێنەرانی فیلمی بێ نیشتیمان ئاشکرایکرد فیلمە کە لە جەژنی رەمەزاندا نمایشناکرێت و دوادەخرێت بۆ جەژنی قوربان ئەوەش بەهۆی نۆژەن کردنەوە سیتی سینەما لە سلێمانی.

ئەمڕۆ ٢٨ی نیسان، تورەج ئەسڵانی و ڕەز هەڵکەوت بەرهەمهێنەرەکانی فیلمی بێ نیشتمان "بە داوای لێبوردنەوە لە هەموو بینەرە خۆشەویستەکانمان لە هەولێر - سلێمانی - کەرکوک - دهۆک، فیلمی سینەمایی (بێ نیشتمان) بڕیاربوو لە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لە هەموو سینەماکانی کوردستان نمایش بکرێت، بەڵام لەبەر هۆکاری تەواو نەبوونی نۆژەنکردنەوەی (سیتی سینەما) لە سلێمانی بۆ ئەوەی بینەرەکانمان لە شاری سلێمانی بێبەش نەبن لە بینینی فیلمەکەمان، بڕیارماندا لە جەژنی قورباندا لە هەموو سینەماکانی کوردستان نمایش بکرێت، لە ڕێگای سۆشیال میدیاکانی فیلمی بێ نیشتمانەوە چاوەڕێی هەواڵەکانی فیلمەکە ببن".

بێ نیشتیمان" Landless" فیلمێکی سینەمایی کوردییە کە ساڵی ٢٠٢١ لەلایەن توورەج ئەسڵانییەوە نووسراوە و دەرھێندراوە، ھانی موجتەھیدی، شوان عەتووف، توورەج ئەسڵانی، جاھیت ساھین یاڵچین، بولەنت کاسێر، ڕێکێش شەھباز، بەنگین عەلی، فرمێسک ڕەحیمزادە، و نارین محەممەدی ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن، فیلمەکە ساڵی ٢٠٢١ لە بەشی پێشبڕکێی سینەمای کوردیدا لە هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دھۆک بەشدار بوو.



AM:10:11:28/04/2022