مەسرور بارزانی و وەزیری بازرگانی هۆڵەندا کۆبوونەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ وەزیری دەوڵەتی هۆڵەندا بۆ کاروباری بازرگانی دەرەوە و هەماهەنگی گەشەپێدان کۆبووەوە، لە دیدارەکەدا ئالوگۆڕی بازرگانی، وەبەرهێنان و پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵی تاوتوێ کرا. 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی هۆڵەندی کرد بە سەرۆکایەتی لیشیە شراینماخەر وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری بازرگانی دەرەوە و هەماهەنگی گەشەپێدان، لە کۆبوونەوەکەدا ناوبراو ئامادەی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، وەبەرهێنان و پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵی دەربڕی. 

ئەوەش هاتووە" دەرفەتەکانی باشترکردنی سیستمی بانکی لە هەرێمی کوردستان، پشتگیریکردنی بزنسی بچوک، گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و کاریگەرییەکانی لەسەر ئابوری، پرسی کۆچبەران، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون". 


PM:03:10:28/04/2022