کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی ڕاگەیاند

 کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی ڕاگەیاند "پێشبینی دەکرێت ڕۆژانی یەکەم و دووەمی جەژن لە هەرێم باران ببارێت".

 

ئەمڕۆ ٢٩ی نیسان هەینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەو شەپۆلە بارانەبەهارەیەی ڕووی لە ناوچەکانی هەرێم کردووە، پێشبینیدەکرێت، لە ڕۆژانی یەکەم و دوومی جەژندا بە شێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت.

 

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەی کەشناسیدا بڵاوکرایەوە،  ڕۆژانی جەژن کەشوهەوا لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک فێنک دەبێت و پلەکانی گەرما لە سەروو ٢٥ پلەوە دەبێت، هەر بەپێی پێشبینییەکانیش لە کەرکوک هەر سێ ڕۆژەکەی جەژن کەشوهەوا ئاسایی دەبێت و باران نابارێت.

 

ئەم ڕاگەیاندراوەی کەشناسی لە کاتێکدایە، کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو، لە پارێزگای سلێمانی نزیکەی ٢٢ ملم و لە پارێزگای هەڵەبجە ٥.٤ ملیمباران باریووە، لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆکیش دڵۆپە باران هەبووە.

 



PM:09:17:29/04/2022