قوباد تاڵەبانی لەسەر رووداوەكەی چەمچەماڵ هاتە دەنگ


قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەموو هێزە ئەمنییەكانی راسپاردووە كە بە زووترین كات بكوژی خێزانەكەی چەمچەماڵ دەستگیر بكەن.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندوە "هەموو هێزە ئەمنییەكانم راسپاردووە بەزووترین كات بكوژی ئەندامانی خێزانەكەی چەمچەماڵ، بە هەر شێوەیەك بێت، دەستگیر بكەن، نەك تەنها خۆی، بەڵكو جەختیش دەكەمەوە هەر كەس و لایەنێك لەهەر پلە و پایەیەكدا بێت داڵدە و هاوكاری تۆمەتبار بدات وەك بەشداریكردن لەو تاوانە قێزەونە حیسابیان بۆ دەكرێت".

قوباد تاڵەبانی دەڵێت "زۆر بە داخەوە لە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزدا بەهەواڵێكی وا قێزەون و دڕندانە رۆژ دەكەینەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی هەموو دانیشتوانی چەمچەماڵ و بە تایبەتیش كەسوكاری قوربانیانی ئەم رووداوە دڵتەزێنە دەكەم".

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پیاوێك لە قەزای چەمچەماڵ لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی هەڵیكوتایە سەر ماڵی خەزوری و لەئەنجامدا خێزانەكەی و خوشك و برایەكی خێزانەكەی و منداڵێكی دیكەیانی كوشت.



PM:01:58:02/05/2022