پەیامنێرانی بێ سنور: تورکیا لەرووی ئازادیەوە لە ١٨٠ وڵات لە پلەی ١٤٩دایە

ڕاپۆرتی نوێی پەیامنێرانی بێسنوور ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە  لەڕووی ڕیزبەندیی ئازادیی ڕۆژنامەگەرییەوە تورکیا بە پلەی ١٤٩ هەمیندایە لە کۆی ١٨٠ وڵاتی ناو ڕیزبەندییەکە.

پەیامنێرانی بێ سنور لە راپۆرتی خۆیاندا ئاماژە بەوە دەکەن کە زیادبوونی دەستتێوەردانی سیاسی و ڕێگریکردنی ڕۆژنامەنووسان  لە سەردەمی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیادا زیادیکردووە.

راپۆرتەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە ئێستادا نزیکەی لە ٩٠٪ میدیای ئەو وڵاتە لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی تورکیادایەو "هەموو شێوازەکان دەگیردرێنەبەر بۆ ڕێگریکردن لە ڕەخنەگرەکان”.

هەروەها هاتووە لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایئەتی لەو وڵاتە هێرشەکانی بۆسەر ڕۆژنامەنووسان زیادکردووە، بۆ لادانی سەرنج لەسەر پاشەکشەی ئابوری و دیموکراسیی وڵاتەکە.

سانسۆریش لەو وڵاتە لەسەر بواری میدیای ئەلکترۆنی زیادیکردووە ئاماژە بە دیاردەی ڕاپێچکردنی ڕۆژنامەنووسان بۆ دادگا داوە بەتایبەتی تۆمەتبارکردنیان بە "سوکایەتیکردن”.



PM:11:34:03/05/2022