عێراق بەهەرێمی کوردستانیشەوە نۆهەمین خراپترین وڵاتە لە ڕووی ئازادی رۆژنامەگەریەوە

رێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنور لە رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەریدا راپۆرتی ساڵانەی خۆی بڵاوکردەوەو عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بە ٩ وڵاتی خراپی جیهان دەناسرێت لە کۆی ١٨٠ وڵات.

بەپێی ئەو راپۆرتە کە ئەمڕۆ ٣ ی ئایار بڵاوکرایەوە عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە تیایدا پەیوەندییەكی توندوتۆڵ لەنێوان دەزگاكانی راگەیاندن‌و حزبە سیاسییەكاندا هەیە‌.

هەروەها لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە سیاسیەکانی ناوەرۆکی بابەتەکان کۆنترۆڵ دەکەن و دارایی سیاسی بواری بۆ هەواڵی سەربەخۆ نەهێشتۆتەوە.

بەپێی ریزبەندیەکە خراپترین وڵاتەکان:

١- کۆریای باکور
٢- ئەریتیریا
٣- ئێران
٤- تورکمانستان
٥- مانیمار
٦- چین
٧- ڤیەتنام
٨- کوبا
٩- عێراق
١٠ سوریا

لەو وڵاتانەی کە لەریزی پێشەوەی ئازادی رۆژنامەگەریدان لە جیهاندا:
١- نەرویج
٢- دانیمارک
٣- سوید
٤- ئەستۆنیا
٥- فلەندا
٦- ئیرلاندا
٧- برتغال
٨- کۆستەریکا
٩- لیتوانیا
١٠ - لیشتانیش





AM:12:36:04/05/2022