ئەنچلۆتی هۆکاری معجیزەکە ئاشکرا دەکات



یانەی ریاڵ مەدرید ریمۆنتادای لە خولی یانە پاڵەوانەکان بەسەر یانەی مانچستەرسیتی کردوو توانی 3-1  یاریەکە بباتەوەو بە  ئەنجامی هەردوو یاری چوون و هاتن 6-5 بردنەوە تۆماربکات و پلیتێکی یاری کۆتایی ببرێت.
گۆڵەکانی ریاڵ مەدرید رۆدریگۆ دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 90 و 91 و گۆڵەکەی تر لە کاتی زیادکراودا بنزیمە لە خولەکی 95 تۆماری کرد.
تاکە گۆڵی مانچستەرسیتی ریاز مەحرەز لە خولەکی 73 تۆماری کرد.
لە یاری کۆتایی رووبەڕووی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی دەبێتەوە.
دوای یاریەکە راهێنەری ریاڵ مەدرید ئەنچلۆتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند"کاتێک خەریکبوو هەموو شتێک کۆتایی بێت، ئێمە بە شوێنی یاری کۆتایی ئەم وەرزەی خولەکە گەڕاین،ئێمە نیوەی یەکەممان زۆر باش بوو، بەڵام کاریگەریمان نەبوو لە یاریەکە

وتیشی" لە سێ یانەمان بردەوە کە هەرسێکیان پاڵێوراوبوون بۆ بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزە".

لە کۆتایدا وتی"ناتوانم ئەوە بڵێم کە ئێمە راهاتووین بگەڕێینەوە بۆ یاریەکان،جادووی بێرنابیۆی راستیە، ئێمە یاریەکی باشمان کرد، بەرامبەر رکابەرێکی بەهێز، لە رووی دەروونیەوە ئێمە لە کاتی زیادکراودا باشتربووین".



AM:01:19:05/05/2022