گواردیۆلا هاتەدەنگ و هۆکاری شکستەکەی روونکردەوە



لە پرێس کۆنفرانسێکی هەواڵیدا راهێنەری مانچستەرسیتی گواردیۆلا هۆکاری شکستی یانەکەی بە ریاڵ مەدرید رووندەکاتەوەو باسی مێژووی یانەی شاهانە دەکات.

گواردیۆلا دوای یاریەکە وتی"ئێمە زۆر نزیکبووین لە یاری کۆتایی، بەڵام بەڵێ نەمانتوانی بگەین،یانەی ریاڵ مەدرید  ناچاربوو دوو گۆڵ بکات، توانیان ئەنجامی بدەن، مێژوویان  وادەڵێت".
وتیشی"تۆپی پێ چاوەڕوان نەکراوەو دەبێت ئەوەش قبووڵ بکەین، ئەگینا نزیکبووین لە کۆتایی، یاریزانەکان دڵتەنگن پێویستیان بە کات هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم دۆخە کە روویدا".

لە کۆتایدا رایگەیاند"یاریزانی زۆریان خستە ناو هێڵی سزای ئێمەوە بەوهۆیەوە توانیان دوو گۆڵ بکەن،ئەوە ئاسانە لە نیوەی یەکەمدا یاریمان نەکرد، بەڵام ئازارێکی زۆرمان نەکێشا، دواتر گۆڵێکمان کردوو بە ئارامییەوە یاریمان دەکرد".



AM:01:38:05/05/2022