پەرلەمانتارێكی پارتی: لە سلێمانی زماندرێژی زیاترە لە ئازادی رادەربڕین

 
پەرلەمانتارێكی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت "لە شاری سلێمانی ئازادی رادەبڕین بوونی نییە، بەڵكو زماندرێژی زیاترە".

 ئیدریس ئیسماعیل پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بۆ میدیای پارتی رایگەیاندوە "لە سلێمانی زماندرێژی و تەشهیر و سووكایەتیكردن بەرانبەر بە هاووڵاتییان و چین و توێژەكان لە ئازادیی تاك و بیروڕا و ئازادیی رادەربڕین زیاترە، ئەوەی باس لە ئازادی دەكرێت لە سلێمانی بوونی نییە و راست نییە، ئەوانەی باسی ئازادیی تاكیان دەكرد، با وەڵامێكیان هەبێت بۆ ئەو رووداوانەی چەند رۆژی رابردوو".

هەروەها وتویەتی "ئەوانە لە ژێر میدیای ئازاد و دیموكراسی لە سلێمانی قسەیان دەكرد، بێدەنگییان هەڵبژارد بەرانبەر ئەو سووكایەتی و قسە و هەڕەشانەی كە لە شارەكەدا بەردەوام روو دەدەن، لە ناویشیاندا هێرشكردنە سەر مامۆستایەكی ئاینی".



PM:09:07:07/05/2022