جارێکی دیکە لە قەزای ڕانیە مامۆستا و فەرمانبەرانی
زانكۆی ڕاپەڕین لەبەردەم زانكۆكە گردبونەتەوە و داوای مووچەكانیان دەكەن.
ئەمڕۆ ٨ی ئایار یەک شەممە، مامۆستایان و فەرمان
بەران دەڵێن، هێشتا مووچەی مانگی سێمان وەرنەگرتووە لەكاتێكدا بەرەو ناوەڕاستی
مانگی پێنج دەڕۆین، لەبەر ئەوە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن دەكەین.
هەروەها ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە باس لە ئەوە
دەكەن كە لەترسی بایكۆتكردنی ئەوان، سەرۆكایەتی زانكۆكە تاقیكردنەوەی خوێندكارەكانیان
بۆ هەفتەیەك دواخستووە.
ئەمە لە كاتێكدایە ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانە
تا ئێستا مووچەی مانگی سێ یان وەرنەگرتووە و لەیەكەم رۆژی جەژنی ڕەمەزانیشدا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.