ڤیدیۆ.. دینا گۆرانیەکی بادینی دەڵێتەوە

گۆرانیبێژی لاو دینە لە نوێترین دەرکەوتنیدا گۆرانی من تو ناز کر دەڵێتەوە کە گۆرانییەکیی  زاراوەی بادینیە گۆرانیەکە هی هونەرمەندی لاو هەڤاڵ ئبراهیمە.

 

لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دینە ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە گۆرانیەکی هەڤاڵ ئبراهیم دەڵێتەوە بە ناوی من تو نازکر.

 

دینە، لە شاری ڕانیە لەدایکبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە کاری هونەری کردووە و یەکێکە لەو خانمە گۆرانیبێژانەی کە هونەرمەند و ئاوازدانەری کوردستان ھەڵکەوت زاھیر، کاری ھونەری بۆ دەکات، کە خاوەنی ئەلبوومێک و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە.  ساڵی پاریش ئەو هونەرمەندە چووە ژیانی هاوسەریەوە.



PM:12:12:09/05/2022