لەهەولێر، ئەو كچەی باوەژنی سوتاندی، گیانی لەدەستدا


ئەو كچەی لە شاری هەولێر لەلایەن باوەژنییەوە سوتێنرا، ئێوارەی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی ئێمرجێنسی هەولێر رایگەیاندووە "ئێوارەی ئەمڕۆ رەیان مەحمود كە لەلایەن باوەژنەكەیەوە سووتێندرابوو، گیانی لەدەستدا".

رۆژی 24ی مانگی رابردوو كچێكی تەمەن 17 ساڵ لە گەڕەكی 11ی ئاداری سەر بە ناحییەی كەسنەزان لەلایەن باوەژنەكەیەوە سوتێندرا و لەلایەن پۆلیسیشەوە باوەژنەكەی دەستگیركراوە.



PM:08:46:09/05/2022