شاکیرا چەند وێنەیەکی خێزانی بڵاودەکاتەوە


ئەستێرەی گۆرانی جیهانی شاکیرا چەند وێنەیەکی خۆی و خۆشەویستەکەی پێکی یاریزانی بەرشلۆنە بڵاودەکاتەوە.

شاکیرا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیەکان چەند وێنەیەکی خۆی و پێکی و دوو مناڵەکەیان بڵاوکردۆتەوەو بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانیان.
شاکیرا ناوی ته‌واوی شاکیرا ئیسابێل مێباراک ڕیپۆڵ، له‌ساڵی ١٩٧٧ له کۆلۆمبیا له‌دایک بووه‌، خاوه‌نی هه‌شت خوشک و برایه‌ و شاکیرا بچوکترینیانه‌، باوکی شەکیرا بەڕەگەز لوبنانیە.

شاکیرا سه‌ماکارو گۆرانیبێژ، خاوەنی حەوت خەڵاتی گرامی لاتینی و ١٢ خه‌ڵاتی بیلبۆردی لاتینیە، له‌ ته‌مه‌نی ١٣ ساڵیدا یه‌که‌م ئه‌لبومی خۆی تۆمار کردووە.

شەکێرا نزیکەی ١٥ ساڵە لەگەڵ پێکێ وەک دوو هاوڕێ پێکەوە دەژین و دوو منداڵیان هەیە.
 



PM:11:58:09/05/2022