لە باشوری عێراق خۆپیشاندەرێک خۆی سوتاند

ئەمڕۆ سێشەممە خوێندکارێکی دەرچووی زانکۆ لە ناسرییەی باشوورى عێراق ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و خۆی سوتاند. 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە ناوەندی شاری ناسریەی باشوری عێراق ژمارەیەک لە خوێندکارانی دەرچووی زانکۆ، هاوشێوەی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییان ئەنجام داو داوای دامەزراندن دەکەن.

میدیاکانی عێراق باس لەوەش دەکەن، لە کاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەکە یەکێک لە خوێندکارەکان هەوڵی خۆسوتاندنی خۆی داو ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە، بەڵام لە لایەن هاوڕێکانییەوە ڕێگری لێ کرا و کوژاندیانەوە، هاوکات دوای ڕووداوەکە خوێندکارەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا و لە ئێستاشدا لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە. 

ڕۆژانە لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان خۆپیشاندانی خوێندکارانی دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان ئەنجام دەدرێت و داوای هەلی کار و دامەزران دەکەن. 


PM:12:05:10/05/2022