تۆپخانەکانی ئێران سنوری سیدەکانی بۆردومان کرد

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی ئایاری ٢٠٢٢ تۆپخانەکانی ئێران بۆردومانی شاره‌دێی سیده‌كانی کرد.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)،  کاتژمێر (٨:٢) خولەکی بەیانی ئەمڕۆ تۆپخانەکانی ئێران کوێستانەکانی (بەربزین)ی لە سنوری ناحیەی سیدەکان سەر بە پارێزگای هەولێر تۆپباران کرد.

هەر بەپێی زانیارییەکان، لەئێستاشدا فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێران بە ئاسمانی ناوچەكەدا دەسوڕێتەوە، كە ئامانج لێی لێدانە لە بنكە و بارەگاكانی حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، بەڵام تا ئێستا لەبارەی زیانە گیانی و مادییەكانی بۆردوومانەكەوە زانیاری ورد ئاشکرا نەکراوە. 

سیدەکان شارۆچکەیەکی سەر بە قەزای سۆرانە و دەکەوێتە دووری (١٤٤) کیلۆمەتری بەشی باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر. 


AM:09:17:11/05/2022