حكومه‌تی عێراق
تۆپبارانه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر ناوچه‌ی سیده‌كان له سنووری پارێزگای
هه‌ولێر له هه‌رێمی كوردستان ئیدانه ده‌كات.
ئەمڕۆ ١١ی
ئایار چوارشەممە، له بهیاننامەیەکدا وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگەیاند "جه‌خت له ناوه‌ڕۆكی ده‌ستوور ده‌كه‌ینه‌وه، به‌وه‌ی
كه نابێت خاكی عێراق بكرێته باره‌گا یانیش ده‌روازه‌یه‌ك بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له وڵاتانی
دراوسێ".
لە بەیان
نامەکەدا ئەوەش هاتتوە، "بۆ به‌رده‌وامی
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌حه‌دیاته‌كان، به‌تایبه‌تیش ئه‌منییه‌كان، پێویسته له‌سه‌ر
بنه‌مای پارێزگاریكردن له سه‌روه‌ری عێراق و به‌هێزكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری
ناوچه‌كه، پابه‌ندی دیالۆگ و گفتوگۆ بن".
ئەمەش لە
کاتێکدایە، ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەکان رایگەیاند، کاتژمێر (8:20)ی
به‌ربەیانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١١ی ئایار، تۆپخانەکانی ئێران کوێستانی بەربزینی لە
سنووری شارەدێی سیدەکان تۆپباران كرا.