ئێوارەی ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ناوی ئەو ناوبژیوانەی ئاشکرا کرد کە یاری کۆتایی خولی یانەپاڵەوانەکانی ئەوروپای ئەم وەرزە لە نێوان لیڤەرپوڵ و ریاڵ مەدرید بەڕێوە دەبات.
یەکێتیەکە ناوبژیوانی فەرەنسی، کلیمان تۆپینی فەرەنسی بۆ بەڕێوەبردنی یاریەکە دیاری کردووە، کە ئەم ناوبژیوانە یەکێکە لە ناوبژیوانە بە تواناکانی فەرەنساو ئەوروپا و چەندین یاری بەهێزی لە رابردوو بەڕێوە بردوووە.