لە رووداوێكی ئاگركەوتنەوە سێ هاوڵاتی سوتان


لە رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە گوندێكی ناحیەی هەریری سەر بە قەزای شەقڵاوە دایكێك و دوو منداڵی سوتاون و رەوانەی نەخۆشخانە كراون.

سەرمەند ئەبدولقادر، بەرپرسی بەرگری شارستانی شەقڵاوە رایگەیاندووە  "لە رووداوێكی ئاگركەوتنەوەدا لە گوندی ئارمەندی ناحیەی هەریری سەر بە قەزای شەقڵاوە ژنێك و دوو منداڵی بەڕێژەی جیاواز سوتاون و رەوانەی نەخۆشخانە كراون".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "تەنها منداڵە نۆ ساڵانەكە رێژەی سوتاوییەكەی بەرزە ژنەكە و گەنجەكە ئاستی سوتاویان كەمترە".

روونیشیكردەوە "ئاگرەكە لەكاتێكدا روویداوە، كە سۆندەی غازی تەباخی ئەو ماڵە تەقیبوو و غازێكی زۆر دزەی كردبوو، بەبێ ئەوەی پێی بزانن، كاتێك هەوڵیانداوە ئاگری تەباخەكە داگیرسێنن، بەهۆی پڕبوونی ژوورەكە لە غاز، ئاگرێكی كتوپڕ و گەورە تەواوی ژوورەكەی داگرتووە، بەوهۆیەشەوە ئەو سێ هاوڵاتییە سووتاون".



PM:11:20:11/05/2022