کەمێک پێش ئێستا لە شەقامی شەست مەتری شاری سلێمانی ڕووداوێکی تەقەکردن روویدا، کە بەهۆیەوە کوژراو و بریندار هەیە.
پەیامنێرمان لە شاری سلێمانی پێی ڕاگەیاندین" ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە رووداوێكی ته‌قه‌كردن له شه‌قامی بازنه‌ی مه‌لیك مه‌حمود له‌نزیك نه‌خۆشخانه‌ی هه‌رێم ڕوویدا".
ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ڕووداوەکەوە هاوڵاتییەک كوژرا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوو، هاوکات دوای ڕووداوەکە کوژراوەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی پزیشكی دادی سلێمانی کرا.
لە ئێستادا هێزێكی ئه‌منی گه‌یشتونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه لەسەر ڕووداوەکە دەستیپێکردووە و تائێستاش هۆكاری سه‌ره‌كی روداوه‌كه ئاشکرا نەکراوە.