وێنە.. هەودا ئەحمەد بە جلی کوردی سپی و سوور دەردەکەوێت

پێشکەشکاری دیاری کورد هەودا ئەحمەد لە نویترین دەرکەوتنیدا چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بە ستایلی جلی کوردییەوە بڵاوکردەوە.

هەودا ئەحمەد، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" نوێترین وێنەکانی خۆی بە جلوبەرگی کوردی بڵاوکردەوە، کە بۆتە مایەی خۆشحاڵی بەشێک لە فانەکانی.

هەودا ساڵی (١٩٨٥) لە سلێمانی لە خێزانێکی هونەر و ئەدەب دۆست لە دایك بووە، سەرەتا وەك پێشكەشكاری پرۆگرامی منداڵان دەركەوتووە و دواتر لە كەناڵی (KNN) پرۆگرامی کەلتووری پێشکەش دەکرد، دواتر وازی لەو کەناڵە هێناوە، ئێستا لە کەناڵی ئێن ئارتی دوو بەرنامە و هونەر و کەلتوری پێشکەش دەکات.


PM:09:40:12/05/2022