فڕۆکەیەکی درۆن لە شیلادزێ دەخرێتە خوارەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٢ ی ئایار لە بناری چیای کوڕەژار لە پشت ناحیەی شیلادزێ فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمبرێژکراو خرایە خوارەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگاداری ئەو ناوچەیە بە " سپی " راگەیاند" ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە بۆمبڕێژکراوە کاتژمێر ٥:٣٠ خراوەتە خوارەو دواتر هێزێکی ئاسایشی هەرێم نەیانهێشتووە کەس لە خەڵکی ناحیەکە بچنە شوێنێ رووداوەکە.

تا ئێستا دیار نییە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە تورکیە، یان ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەیە کە لە ساڵی پارەوە گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانیش ناوبەناو هێرشی پێدەکەنە سەر بنکەکانی سووپای تورکیا.

دوا بەدوای ئەم رووداوە تۆپبخانەکانی سوپای تورکیا تۆپبارانی ناوچەکانی نزیک هەردوو گوندی خاتووژوور و خاتوو ژێرێ کرد کە تا ئێستا نزیکی ئەو گوندانە هێرشیان نەکراوەتە سەر.

هاوکات فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا دەڤەری ئەو دوو گوندەیان بۆردومان کرد.
 



PM:10:12:12/05/2022