نرخی لیرەی توركی بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی

ئەمڕۆ بەهای لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینی، کە بەراورد بە هەفتەی رابردوو لەسەدا پێنجی نرخەکەی خۆی لەدەستداوە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، پیشنیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی یەك دۆلاری ئەمریكی گەیشتە (١٥.٤٦٧٥) لیرەو دواتر لە (١٥.٤٤١٠) لیرەدا جێگیر بوو. 

ئەوەش نزمترین ئاستی نرخی لیرەی توركییە لە مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی رابردوو، كە بە دابەزینێكی پێوانەیی هەژمار دەكرێت.


PM:02:06:13/05/2022