قەزای خەبات.. چوارکەس لە شەڕێکدا کوژران

ئەمرۆ هەینی١٣ی ئایار، شەڕ لەگوندی كەوڕەبەنی سنووری قەزای خەبات لە سنووری هەولێر لەنێوان ژمارەیەك هاووڵاتیدا روویدا.


ئێوارەی ئەمڕۆ لەگوندی کەوڕەبەن لە ناحیەی رزگاری لە قەزای خەبات لە نێوان دوو بنەماڵەدا شەڕ روویداوەو بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، شەڕەکە بەهۆی کێشیەکی کۆنی کۆمەڵایەتییەوە بووە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، شەڕەکە لەسەر کێشەی دابەشکردنی زەوی و زار بووە و بەگوێرەی لێدوانی شایەتحاڵەکان چوار کەس لەشەڕەکەدا کوژراون.

هەروەها، تا ئێستا لەبارەی رووداوەکەوە هێزەکانی ئاسیاش و پۆلیس هیچ روونکردنەوەیەکیان نەداوە، شایەتحاڵەکان باسەیان لەوەکردووە ئەگەری هەیە کێشەکە فراواتربێت، هەر بەگوێرەی زانیارییەکان لەسەر رووداوەکە، لەناو نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر لە نێوان دوو بنەماڵەکەدا شەڕ دروستبووەتەوە و کەسێکی دیکەش لەوێ کوژراون.



PM:08:42:13/05/2022