شارەزایەکى کەشناسی
پءشبیینییەکانی بۆ چەند ڕۆژی داهاتوو ڕاگەیاند و پێشبینی دەکات لە سێ رۆژی ئایندەدا
شەپۆلێکی خۆڵبارین هەرێمى کوردستان بگرێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی
١٣ی ئایار، ئاراس جەبار لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەمە
١٦-٥-٢٠٢٢ ئەگەر ھەیە شەپۆلێکی مامناوەند بۆ چڕی خۆڵبارین ناوچەکانی ھەرێمی
کوردستان بگرێتەوە لە ئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی ھەوا لە دەریای ناوەراستەوە
کە بەسەر ناوچەکانی باکوری سوریاوە داخڵی باکوری کوردستان و وڵاتی تورکیا دەبێت بەشێوەی
بارانبارینی پچر پچر کاریگەری لەسەر ئەم ناوچانە دەبێت.
ئەوەشی
بڵاوکردووەتەوە، بەرەی پێشەوەی نزمەپاڵەپستۆکە لەھەوایەکی وشک پێکھاتووە دەکەوێتە
نێوان سنوری وڵاتی عێراق و سوریا ئەبێتە ھۆی زیادبوونی بەرچاوی خێرای با کە ئەمەش
لەم ناوچانەدا ھۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی زۆر.
ناوبراو
ئەوەشی وت، پێشبینی دەکرێت بە ئاراستە باکەوە
ئەم شەپۆلە خۆڵبارینە لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەمە بگاتە ناوچەکانی ھەرێم و عێراق
کاریگەری بەگشتی تا بەرەبەیانی رۆژی سێشەمە ١٧-٥-٢٠٢٢ بەردەوامی دەبێت و دواتر کۆتای
پێدێت.