پۆتین ئامادەیە لەگەڵ زیلینسکی کۆبێتەوە


هەرچەندە پێشتر رەتیدەکردەوە کە لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا کۆبێتەوە، بەڵام ئەمڕۆ وتەبێژی کۆشکی کرملین رایگەیاند" مۆسکۆ لاری نییە وەک پرەنسیپ سەرۆکی رووسیا فلادەمیر پۆتین لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا زیلینسکی کۆبێتەوە، بەڵام پێویستە بەڵگەنامەی کۆتایی ئامادە کرابێت".

لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ رۆژنامەنووسان دیمیتری بیسکوف وتەبێژی کۆشکی کرملین، رایگەیاند" هەڵوێستمان بە هیچ شێوەیەک لە شێوەکان نەگٶڕدراوە، ئێوە هەڵوێستی سەرۆکی روسیا دەزانن، کەس وەک پرەنسیپ شێوە کۆبوونەوەیەکی وا رەتناکاتەوە، بەڵام دەبێت ئامادەکاری باشی بۆ بکرێت".
 
هەروەها وتیشی " پرسەکە تەنها پەیوەندی بە بەڵگەنامەی گونجاوەوە هەیە، کە دەبێت لە بەرزترین ئاستدا کۆتایی پێبهێنرێت ".

ئاماژەشی بۆ ئەوە کرد کە جوڵەیەک لە ئارادا نییە بۆ ئامادەکردنی ئەو بەڵگەنامە هاوبەشەی نێوان روسیا و ئۆکرانیاو، هیچ وەڵامدانەوەیەک نییە لەلایەن کێفەوە بۆ پێشنیارەکان مۆسکۆ و دەڵێت " مەرجەکانی ئێمە زانراوە و پێشکەشی کێف کراوە، بەڵام ئەوان وەڵامیان نییە".

تا ئێستا وەفدی گفتوگۆکاری روسیا و ئۆکرانیا چەندجارێک لە بیلاروسیا و تورکیا کۆبوونەتەوە، هەروەها لە رێگای نێتەوە کۆبوونەوەکان درێژەی هەیە. 




AM:12:32:14/05/2022