سپی چۆنییەتی چارەسەر کردنی کێشەی نەبوونی نەختینەی پارە لە سلێمانی بۆ مووچە بڵاو دەکاتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە،  لە کۆبوونەوەی سەرۆکی حکومەت مەسرور بارزانی و بە ئامادە بوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و هەردوو پارێزگاری سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان  بڕیار دراوە کە چیتر ئەو پارەی مووچەی دەڤەری سلێمانیش لە پارەی نەوت و ئەو پارەیەی لە بەغداوە دێت خەرج بکرێت.

 

بەپێی ئەوزانیاریانەی دەست ماڵپەڕی سپی کەوتووە، ئەمڕۆ لەو کۆبوونەوەیەدا کە چوار کاتژمێری خایاندووە  کۆبوونەوەکە کە مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی بە ئامادە بوونی هەردوو پارێزگاری سلێمانی و هەڵەبجە هەردوو ئیدارە سەر بەخۆکەی ڕاپەڕین و گەرمیان بەڕێوەچووە، بڕیار دراوە، کە چیتر کێشەی نەبوونی پارەی نەختینە بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمان بەرانی سلێمانی چارەسەر بکرێت بۆ ئەمەش بڕیارەکە بەم شێوەیەیە کە لە پارەی نەوت و پارەی ٢٠٠ ملیارەکەی بەغداد مووچە دابەش بکرێت، هەرچی داهاتی ناوخۆشە بمێنێت بۆ پێداویستی فەرمانگەکانی شارەکە.

 

هەروەها سپی زانیوییەتی، مەسرور بارزانی داوای کردووە بۆ کۆبوونەوەی داهاتی ناوچەکانی دەڤەری سلێمانی، لیژنەیەک لە وەزارەتی دارای و وەزارەتی ناوخۆ و نوێنەری ئیدارەکانی ئەوناوچەیە، پێک دەهێندرێت بۆ بەدواداچوون ورد بوونەوە و چاودێری کردنی کۆنەکردنەوەی داهات.

 

ئەمەش لەکاتێکدایەکە لە کۆ بوونەوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە داهات، زیادی کردووە، بەڵام کەمو کوڕی لە کۆبوونەوەی داهاتدا هەیە.



PM:05:11:17/05/2022