هەرێمی كوردستان و هۆڵەندا لە بواری داد هەماهەنگی یەكدی دەكەن


حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دادی هۆڵەندی لە بواری دەسەڵاتی دادوەریی هەماهەنگی یەكتر دەكەن.

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لە دیلان یەشیلگۆز، وەزیری دادی هۆڵەندا كرد و بەپێی راگەیەنراوی سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و هۆڵەندا كراوە بەتایبەتی هاوئاهەنگی لەنێوان دەسەڵاتی دادوەریی هەردوولا.
 
هەروەها ئاماژە بەوەكراوە، لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باس لە گرنگیی بەردەوامبوونی پشتگیریی هەرێمی كوردستان لە رووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش و بەهاناوەچوون و یارمەتیدانی قوربانییانی دەستی تاوانەكانی داعش كراوە.




PM:08:41:18/05/2022