کەرکوک.. ئاگر لە بەنزینخانەیەک کەوتەوە

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٩ی ئایار، ئاگرێكی گەورە لەنێو وێستگەیەكی سوتەمەنی لە پارێزگای كەركوك كەوتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، ئاگرەكە لەنێو وێستگەیەكی سوتەمەنی ئەهلی لە شەقامی كۆڕنیش لە پارێزگای كەركوك كەوتەوە.

بەگۆێرەی هەواڵ، تیمەكانی ئاگركوژێنەوە ڕوویان لە ناوچەكە كردووە، بۆ مەبەستی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە و ڕێگرتن لە تەشەنەكردنی، تائێستاش (كاتی ئامادەكردنی ئەم نوسینە)، قەبارەی زیانەكان نەزانراوە.



PM:05:23:19/05/2022