شاكێرا چەند وێنەیەکی سەرنجڕاكێشی خۆی بڵاودەکاتەوە

گۆرانیبێژی ناوداری جیهانی شاکێرا چەند وێنەیەکی سەرنجڕاکێشی خۆی بڵاودەکاتەوە کە لەماوەیەکی کەمدا بە دەیان هەزار بینەری هەبووە.

شاکێرا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە بەشێوەیەکی شۆخ و سەرنجڕاكێس دەرکەوتووەو بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی.

 ناوی ته‌واوی شاکیرا ئیسابێل مێباراک ڕیپۆڵ، له‌ساڵی ١٩٧٧ له کۆلۆمبیا له‌دایک بووه‌، خاوه‌نی هه‌شت خوشک و برایه‌ و شاکیرا بچوکترینیانه‌، باوکی شەکیرا بەڕەگەز لوبنانیە.

شاکیرا سه‌ماکارو گۆرانیبێژ، خاوەنی حەوت خەڵاتی گرامی لاتینی و ١٢ خه‌ڵاتی بیلبۆردی لاتینیە، له‌ ته‌مه‌نی ١٣ ساڵیدا یه‌که‌م ئه‌لبومی خۆی تۆمار کردووە.

شەکیرا لەگەڵ پێكی یاریزانی بەرشلۆنە و هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەژی و خاوەنی دوو منداڵە.




PM:11:45:19/05/2022