ئینستیتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان ئامارێكی لەبارەی كاروچالاكییەكانی پەرلەمانی كوردستان بڵاوكردەوە و دەڵێت" ئه‌م دامه‌زراوه گرنگه، خول له دواى خول و سات له دواى سات له‌لایه‌ك لاوازتر ده‌بێت و له‌لایه‌كى تره‌وه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردنه‌وه بێ بایه‌ختر ده‌كرێت".
ئینستیتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان راپۆرتی چاودێریی و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی په‌رله‌مان له چوارچێوه‌ی راپۆرتی هه‌شته‌مدا بڵاویكردەوە و ڕایگەیاند" پەرلەمانی کوردستان لە سه‌روبه‌ندی كاتی ته‌واوبونی ماوه‌ی ئه‌م خوله‌یدا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان ده‌كات و به هاوكاری لایه‌نی به‌رامبه‌ر كه پارتی دیموكراتی كوردستانه، به‌مه‌ش پرسیاری ئه‌وه دێته كایه ئاخۆ په‌رله‌مانێك له ماوه‌ی ته‌مه‌نی ئاسایی خۆیدا نه‌یتوانیبێت كاره‌كانی بكات بۆچی ده‌بێت ته‌مه‌نی درێژ ده‌كه‌نه‌وه؟، یا ته‌مه‌نی ئه‌و حكومه‌ته درێژده‌كه‌نه‌وه كه به حكومه‌تی قه‌یران ناسراوه؟ یان ته‌مه‌نی ئه‌و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه درێژ ده‌كه‌نه‌وه كه خۆی له‌ئاست پرس و گرفته‌كان ناكات به خاوه‌ن؟ یان ته‌مه‌نی خۆیان وه‌ك ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و ئه‌ندامان درێژ ده‌كه‌نه‌وه تا به‌رده‌وامبن له وه‌رگرتنی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان؟".
ئەوەشی خستەڕوو، كۆتا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان جوامێرانه بچێته مه‌یدان و قبوڵی نه‌كات دامه‌زراوه‌یه‌ك به نایاسایی ته‌مه‌نی درێژ بكرێته‌وه كه ئیشی پێ ناكرێت، مووچه‌و ئیمتیازه‌كانی خۆی بخاته لاوه‌و ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه، له هه‌مان كاتدا ئه‌ندامانی په‌رله‌مان هاوشانی ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به ئیجباری حزبه‌كانیان ناچار بكه‌ن رێك بكه‌ون و هه‌ڵبژاردن بكرێت، هه‌روه‌ك له بڕگه‌ی چواره‌می مادده‌ی (١٠) ی یاسای ژماره یەکی سالی ٢٠٠٥ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا هاتوه ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی ئه‌ندامان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه ده‌بێت له ماوه‌ی دوو مانگدا هه‌ڵبژاردن بكرێت. هه‌رچه‌نده له‌و كاته‌شدا كێشه‌ی نه‌بونی كۆمسیۆن دێته كایه‌وه، به‌ڵام زۆر ئاساییه كۆمسیۆنی هه‌لبژاردنه‌كانی عیراق هه‌لبژاردنه‌كه ئه‌نجام بده‌ن چونكه دۆخێكی له‌ناكاوه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، حكومه‌ت له غیابی په‌رله‌مان ئه‌وه‌نده‌ی دیكه ده‌كه‌وێته وێزه‌ی هاوڵاتیان، بۆیه پێویسته په‌رله‌مان به‌ده‌ستێك كاره‌كانی خۆی بكاته‌وه‌و به‌ده‌سته‌كه‌ی تریشی هه‌وڵی سازان بدات له‌و پرسانه‌ی كه پێویستن، هه‌رچه‌نده پێمان وایه هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌لبژاردن گرنگه، به‌لام ناكرێت به بیانوی به‌دیموكراسی كردنی یاساكه ناوه‌ندێكی دیموكراسی په‌رله‌مانه په‌ك بخرێت".
دەشڵێت" ئه‌م دامه‌زراوه گرنگه، خول له دواى خول و سات له دواى سات له‌لایه‌ك لاوازتر ده‌بێت و له‌لایه‌كى تره‌وه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردنه‌وه بێبایهختر ده‌كرێت، ئه‌وه‌تا په‌رله‌مانى كوردستان زۆرترین پسپۆریی (یاسا)ى تیادایه كه (٢٦) په‌رله‌مانتارن، جگه له‌مه له‌نێو راوێژكاره‌كانى په‌رله‌مانیشدا زۆرترینیان هه‌مان پسپۆرییان هه‌یه، سه‌ربارى ئه‌مانه بۆردێكى راوێژكاریی به گرێبه‌ستیش له (٩) مامۆستاى زانكۆ پێكهێنراوه له په‌رله‌مان، كه‌چى له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا كوالیتى ئه‌و یاسایانه‌ى ده‌ریده‌كه‌ن نزمه‌و پڕن له بۆشایی و كه‌له‌به‌ر و هه‌ربۆیه زۆرینه‌یان به‌ر له‌وه‌ى جێبه‌جێ بكرێن داواى هه‌مواریان ده‌كرێته‌وه. بۆ مه‌سه‌له‌ى به‌كه‌م سه‌یركردن و بێبایه‌خ كردنى دامه‌زراوه‌كه‌ش، ئه‌وه‌تا زۆرینه‌ى یاساكانى جێبه‌جێناكرێن، بڕیاره‌كانى بڕناكهن، ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن گوێیان لێناگرێت و به‌ده‌م بانگهێشت و داواكارییه‌كانیانه‌وه ناچێت و له‌ته‌مه‌نى ئه‌م پهرلهمانهشدا پرۆژه یاساى بودجه‌ى بۆ نهناردون".
هاوکات ئینستیتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان ئامارێكی لەبارەی كاروچالاكییەكانی پەرلەمانی كوردستان بڵاوكردەوە کە بەمشێوەیەیە: