دهۆک.. هاوڵاتییەک لە باڵەخانەیەکەوە کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

پۆلیسی دهۆک رایدەگەیەنێت" هاوڵاتییەک لە شوقەکانی دابین لە دهۆک بەهۆکارێکی نادیار کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا". 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند" هاوڵاتییەک لە شوقەکانی دابین لە دهۆک کەوتە خوارەوە، کاتێکیش هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە هاوڵاتییەکە گیانی لەدەستداوە".

ئەوەشی خستەڕوو، لە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانی هێزەکانمان لە رووداوەکە دەرکەوتووە، ئەو هاوڵاتییە کاتێک کەوتووەتەخوارەوە بەسەر ئەسکەلەیەکدا کەوتووە و هەر بەوهۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە. 

راشیگەیاند" لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە بۆ گەیشتن بە هۆکاری رووداوەکە".


AM:12:40:20/05/2022