وێنە.. شاعیرێکی بەناوبانگی عێراق کۆچی دوایی کرد

ئەمڕۆ هەینی ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٢ موزەفەر نەواب شاعیری گەورەی عێراق لە تەمەنی (٨٨) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

بەڕێوەبەری گشتی کاروباری رۆشنبیری عارف سەعدی ڕایگەیاند" موزەفەر نەواب لە نەخۆشخانەی فێرکاری لە ئیمارات بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد". 

نەواب ساڵی ١٩٣٤ لە  بەغدا لە بنەماڵەیەكی شیعە لە دایكبووە و باوكی بە هەردوو زمانی عەرەبی و فارسی شیعری نوسیوە، هەروەها نەواب لە ڕێی نوسینی شیعر بە زمانی عەرەبی فوسحا و بە شێوەزاری (جڵفە)ی عیراقی، ناوبانگێكی ئەدەبی گەورەی بۆخۆی پەیدا كرد. 


PM:03:35:20/05/2022