وێنە.. هونەرمەندێکی ناسراوی میسر کۆچی دوایی کرد

بەیانی ئەمڕۆ هەینی ئەکتەری بەناوبانگی میسری ناسراو بە (سەمیر سەبری) لە تەمەنی (٨٦) ساڵی کۆچی دوایی کرد. 

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (اليوم السابع)ی میسری، بەیانی ئەمڕۆ ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٢ سەمیر سەبری، ئەکتەری بەناوبانگی میسر لە تەمەنی (٨٦) ساڵی پاش ماوەیەکی زۆر لە نەخۆشی و مانەوەی لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد. 

سەمیر سەبری ساڵی (١٩٣٦) لە شاری ئەسكەندەرییە لە میسر لە دایكبووە، ناوبراو کاری ئەکتەری و گۆرانی و پێشکەشکاری کردووە، ھاوشانی عادل ئیمام بەشداریان لە چەندین فیلم و شانۆدا کردووە و ھەردوو رۆلی کۆمیدیا و تراژیدیای بینیوە.


PM:07:06:20/05/2022